سوێد کار بۆ هاوکارییه‌کی زیاتر له‌ چین ده‌کات

هه‌نارده‌ و شاندێکی گه‌وره‌ی سوێدی، به‌ ڕابه‌رایه‌تی شای سوێد، به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ سه‌ردانی چینیان کردووه‌، سوێد وه‌ک وڵاتێکی داهێنه‌ری پێشکه‌وته‌ی بازاڕی جیهانیدا بخه‌نه‌ ڕوو، یه‌کێکی به‌شداره‌کان جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیری کاروباری پیشه‌سازی و بازرگانی مۆد ئولۆفسۆنه‌. که‌ ده‌ڵێت توانستی داهێنانه‌ی ئێمه‌ ـ ئه‌گه‌رچی له‌ ملانێی بازاڕی جیهانیدا وڵاتێکی بچووکین، چینی سه‌رسام کردووه‌.  

مۆد ئولۆفسۆن له‌م سه‌ردانه‌دا چاوی به‌ سه‌رۆکی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان‌ که‌وتووه‌ که‌ کاروباری بازرگانیی چین به‌ ڕێوه‌ ده‌بات و له‌گه‌ڵیدا ڕێککه‌وتنێکی بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکاریی نێوان هه‌ردوولا مۆر کردووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ بواری ئۆتۆمبیلسازیدا، که‌ له‌ ڕێی فۆرشتنی کارگه‌ی ڤۆلڤۆوه‌، پرسێکی گه‌رمه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ چینیش بایه‌خی زۆری پێ دراوه‌. هه‌نارده‌که‌ باسی هاوکاری له‌ بواری کانسازییشدا له‌گه‌ڵ چین داهێناوه‌. چین له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌دایه‌ له‌ کانگه‌کانی سوێددا ئاسن هه‌ڵبکه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئاسنه‌ڕێی به‌ربه‌رینی خۆی جێبه‌جێ بکات. چین به‌ته‌مایه‌ ڕێی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌ورووپا و به‌ سوێدیش بگه‌یه‌نێت و، لێره‌وه‌ به‌رهه‌م بۆ که‌ناره‌کانی ئۆقیانووسی ئه‌ته‌لسی و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بگوازێته‌وه‌. دیاره‌ سوێد یه‌که‌م وڵاتی ڕۆژاوایی بوو که‌ شه‌ستساڵی له‌مه‌وبه‌ر ددانی به‌ کۆماری چیندا هێنا و به‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و بۆنه‌ییشه‌وه‌یه‌ که‌ شانده‌که‌ی سوێد له‌ چینه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ مۆد ئولۆفسۆن ده‌ڵێت بواری ڕه‌خنه‌گرتنیشمان هه‌یه‌ و بۆچوونی خۆمان له‌مه‌ڕ گرتنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ لای به‌رپرسه‌کانی چین ده‌ربڕێوه‌ و که‌ به‌ هۆی ده‌ربڕێنی بیروبۆچوونیان له‌ زیندان نراون