ئامنیستی ئینته‌رناشناڵ له‌ کوژرانی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کۆڵێته‌وه‌

کاردانه‌وه‌کان به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی لاو سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر ئاستی‌ سوید، جیهان و کوردستان به‌رده‌وامه‌ ئێستاش  ڕێکخراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ له‌ سه‌ردانه‌ ساڵانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌یدا که‌ له‌کۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی ده‌دات به‌شێک له‌ کاره‌کانی بریتی ده‌بێت له‌ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه‌.  سه‌عید بومدوحه‌ لێکۆله‌وه‌ر له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ رێکخراوی ئامنێستی ئینته‌رناشناڵ له‌ له‌نده‌ن ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ زایه‌ڵه‌ سه‌لماند

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ چالاک و لێکۆڵه‌وه‌ری سیاسی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ‌بۆ باس کردن له‌ هۆکاره‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌  میوانی زایه‌ڵه‌یه هه‌روه‌ها به‌رپرسی رێکخراوی چاک و هاوکاری ڕێکخراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ قادر نادر له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌‌ باس له‌ گرنگی سه‌ردانی ڕێکخراوی ئامنیستی ئینته‌رناشناڵ بۆ کوردستان و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و ڕووداوه‌ ده‌کات.