کاردۆزییەکانی سوید، زۆر چالاک نین

هەر کاردۆزەی، arbetsförmedlare ، لە مانگدا بە شێوەی مامناوەندی یەک کار بۆ کارخوازان دەبێنێتەوە. ئەمە لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە ڕێکخراوی خاوەنکاران و بازرگانانی سوید، Svenskt Näringsliv ، بڵاویان کردۆتەوە. سەرۆکی ئابووری، ستێفان فوێلستر دەڵێ کاربەدەستان هیچ کاریگەرییەکیان بۆ دۆزینەوەی کار نییە.

توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٠٩ نیشان دەدا کە هەر کاردۆزەی ٩،٤ کار لە ساڵدا دەدۆزیتەوە و بەم پێیە بێ ئەوا هەر کارەی دۆزراوەتەوە، ٦٠ هەزار کرۆن پارەی تێچووە. کلاس ئۆلسۆن سەرۆکی بەشی شیکاریی دەزگای کاردۆزیی سوید ئەم پێناسەکردنەوەی لا پەسند نییە و دەڵێ کاردۆزان بە شێوەی مامناوەندی دوو کار لە مانگدا دەدۆزنەوە و ئەمەش سەرمایەگوزارییەکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی بێکاران.