دەوڵەتی ئوزبەکستان، لە سەر پەناخوازانی لە سوید سیخوڕتی دەکات

دەزگای ئاسایشی ئۆزبەکستان بەرنامەیەکی گەلێ بەربڵاوی جاسووسی دژی کۆچبەرانی وڵاتەکەی لە سوید بەڕێوە دەبات. لە گوێن ڕاپۆرتی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆ سوید، ئێکۆت، ئەم سیخورییە لە ڕێی ئەشکەنجە و زیندانیکردنی ئەو پەناخوازانەوە دەکرێ کە دەگەڕێنەوە یا خود بە تۆبزی دەگەڕێنرێنەوە وڵاتی کۆنیان. یان یۆنسۆنی ڕۆژنامەوان، لەگەڵ گەلێ پەناخوازی ئۆزبەک دواوە کە کەوتوونەتە ناو ئەم حاڵەتەوە.

لە گوێن یان یۆنسۆن، حوکوومەتی ئوزبەکستان گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەو کەسانەی دەیانەوێ کۆچ بکەنە سوید، تا هاوکاریی ڕژێمی ئەم وڵاتە بکەن تا ئیزنی ئەو دەرچوونەیان پێ بدرێ.