مەودای نێوان بلۆکە سیاسییەکانی سوید، کەم بۆتەوە

بە پێی ئاماری دامەزراوەی سکووپ، مەودای نێوان بلۆکی چەپ و ڕاستی سیاسی بەرفرەتر بۆتەوە. بەرەی سەوزوسوور خاوەنی ٥٠،٤ لە سەدی حەزی دەنگدەرانە و خۆشەویستیی ئالیانسی ڕاست گەیشتۆتە ٤٥،٣ لەسەد. هەر لە گوێن ئەو ئامارە، حیزبی دژە بیانیی دیمۆکراتە سویدییەکان لە پێنج لەسەدەوە دابەزیونەتە ٢،٩ لەسەد و ئەمە هەروا بڕوا، ناتوانن ‌هێڵی چوار لە سەدی کەوتنە ناو پەرلەمان، ببەزێنن.