ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵی بێسه‌روشوێنه‌

ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ ده‌ڕفێندرێن یان که‌ که‌ دایک یان باوکیان له‌ ده‌ره‌وی وڵاتیان ده‌هێڵێته‌وه‌، کێشه‌یه‌که‌ بروی سه‌ندووه‌. له‌ حاڵی حازردا 110 منداڵی سوێدی هه‌ن، که‌ ڕێیان لێ گیراوه‌ بۆ سوێد بگه‌ڕێنه‌وه‌ یان چاویان  به‌ زۆرتر دایکیان بکه‌وێت. حوکمه‌ت هاتووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و باره‌ی که‌ وڵاتی تریش هانی ئه‌و بدات که‌ بۆ مافه‌کانی منداڵان تێ بکۆشن. به‌ڵام سه‌ختی هره‌ سه‌خت ئه‌ویه‌ که‌ منداڵی وا بۆ سوید بگێڕدرێته‌وه‌، که‌ له‌و‌ وڵاتانه‌دان په‌یماننامه‌ی هاگیان په‌سه‌ند نه‌کردووه‌. حوکمه‌ت له‌ هه‌لومه‌رجی توندکردنی یاسایش ده‌کۆڵێته‌وه‌، چونکه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆدا دایک یان باوکێک که‌ منداڵی خۆی به‌ ناوی گه‌شتوگوزاره‌وه‌ بۆ وڵاتی تر ببات و نایگێرێته‌وه‌، بۆی به‌ تاوان دانانرێت.