سندووقی بیمه‌ ڕاستی له‌مه‌ڕ بیمه‌بڕاوه‌کان ناڵێت

لێوه‌کۆڵی بواری بیمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ حوکمه‌ت به‌ ڕادانی داوه‌، ئاشکرایان کردووه‌ که‌ سندووقی بیمه‌ وێنی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ڕازێنێته‌وه‌ که‌ بیمه‌ی لێ بڕیون و ئه‌و ژمارانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو که‌ دیاری ده‌خه‌ن زۆربه‌ی بیمه‌بڕاوه‌کان باشیان لێ ده‌گوزه‌رێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ بیۆرن یۆهانسۆن که‌ ده‌وڵتناسی په‌یمانگه‌ی مالمیۆیه‌، ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی سندووقی بیمه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ پڕ له‌ که‌موکورتییه‌ و ده‌ڵێت ڕاپۆرتی وا له‌ بواری زانستیدا په‌سه‌ند ناکرێت و به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو که‌موکورتییه‌وه‌ کس ناتوانێ هیچ ئه‌نجامێکی لێ بگرێت.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا که‌ پانزه‌هه‌زار که‌س بیمه‌ی نه‌خۆشییان لێ بڕا، دووهزاریان نه‌یانویست خۆیان وه‌ک کارخواز له‌ کاردۆزگه‌کاندا ناونووس بکه‌ن، که‌ ده‌بوو به‌ناچارییه‌وه‌ بیکه‌ن تا قه‌ره‌بووی بێکارییان پێ بدرێت. ڕاپۆرته‌که‌ی سندووقی بیمه‌ باس له‌و ده‌کات که‌ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ چۆن توانیویان بژیوی خۆیان دابین بکه‌ن و، گوایه‌ هه‌ر دوو له‌ سه‌دی ئه‌مان کۆمکی بژیویان ده‌کرێت، واتا‌ یارمه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام  ژماره‌یه‌کی تر که‌ ئاماژه‌ی ئاشکرای پی نادرێت ئه‌ویه‌ که‌ دوانز له‌سه‌دی ئه‌مان ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆمه‌که‌یش ناکرێن و نه‌یشیانتوانیو بژیوی خۆیان په‌یدا بکه‌ن.  مارگه‌رێته‌ براش که‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاردۆزگه‌کاندا به‌رپرسی شیکردنه‌ویه‌ ئه‌م ڕه‌خنه‌ی ڕه‌ت ده‌کاته‌و و ده‌ڵێت ئێمه‌ هیچ کاتێک به‌ نیازی ئو نه‌بووینه‌ که‌ ڕاستییه‌کان له‌ خۆیان جوانتر پێشان بده‌ین.