نۆ له‌ ده‌ی به‌له‌می فریاکه‌وتن هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه

نۆ له‌ ده‌ی ئه‌و به‌له‌مانه‌ی بۆ فریاکه‌وتن له‌ که‌شتیدا هه‌ن هه‌ڵه‌ی کوشنده‌یان هه‌یه‌. و، به‌م هۆیو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ ئاگاداریی بڵاو کردووه‌. هۆکان ئۆگۆرد که‌ له‌ بڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌دا پشکنه‌ری که‌شتییه ده‌ڵێت‌ ئه‌م به‌له‌مانه‌ له‌ کاتی پێویستدا ناکرێنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ که‌شتییه‌کاندا نقووم ده‌بن.

ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که‌یئ لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ شتێکه‌ هیدرۆسته‌یتی پێ ده‌ڵێن و که‌ کاتێک که‌شتی نقووم ده‌بێت، به‌له‌می فریاکه‌وتن ده‌کاته‌وه‌ و نایه‌ڵێت ئه‌مانێش ژێرئاو بکه‌ون. ئه‌م جۆره‌ هیدرۆسته‌یتانه‌ له‌ کارخانه‌یه‌کی تورکی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌ڵام  ـ به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری گواستنه‌و ـ له‌ که‌شتییه‌ سوێدییه‌کاندا بره‌ویان پێ نه‌دراوه، ئه‌گرچی له‌ چه‌ند ڕۆژێکی داهاتوودا هه‌موو که‌شتییه‌ سوێدییه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌. وه‌رحاڵ ئه‌م ئامێره‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و بۆ‌ گواستنه‌وه‌ی شمه‌کی بازرگانی به‌ ده‌ریادا په‌سه‌ند کراوه و، به‌م هۆیه‌وه‌ هۆکان ئۆگۆردی پشکنه‌ر نیگه‌رانه‌ و شتی وای به‌لاوه‌ پرسیار له‌مه‌ڕ سیستمی پشکنین و کۆنترۆلکردن ده‌ورووژێنێت. نازانم چۆن ئه‌م ئامێره‌ په‌سه‌ند کراوه‌، دیاره‌ ئۆگۆرد ده‌پرسێت.