کارل هه‌نریک سڤانبه‌ری داوای لێبوردنی له‌ سه‌رۆک ئوباما کرد

سه‌رۆک کۆمپانیای نه‌وتی BP کارل هه‌نریک سڤانبه‌ری دونێکه‌ له‌ کۆشکی سپی چاوی به‌ سه‌رۆک کۆمار باراک ئوباما که‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌کی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی که‌ ڕژاوه‌ته‌ که‌نداوی مه‌کسیکه‌وه‌. ده‌ره‌نجامی کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌بوو که‌ شه‌ریکه‌ی BP 20 ملیارد دۆلار ده‌خاته‌ خه‌زێنه‌یه‌که‌وه‌ وه‌ک قه‌ره‌بوی ئه‌و زه‌ره‌ر ه‌ زیانه‌ی که‌ هاتووه‌ته‌ پێش. 57 رۆژ دوای ڕووداوه‌که‌ سڤانبه‌ری له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی کرد و ووتی زۆر جار ده‌بیستمه‌وه‌ که‌ شه‌ریکه‌ گه‌وره‌کانی نه‌وت ته‌نها قازانجی خۆیان له‌ به‌ر چاوه‌، به‌ڵام وا نییه‌، ئێمه‌ تاکه‌ که‌سه‌ بچوکه‌کانیشمان بۆ گرنگه.

سه‌رۆک کۆمار باراک ئوباما ووتی دانیشتنه‌که‌ پوستیڤ بووه‌ و جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ به‌ کارل هه‌نریک سڤانبه‌ری ڕاگه‌یاندووه، خۆیان به‌ به‌رپرس بزانن به‌رامبه‌ر به‌ ماسیگره‌کان و شه‌ریکه‌ بچوکه‌کان، که‌ زه‌ره‌رێکی زۆریان کردوه‌ به‌ هۆی ئه‌و نه‌وته‌ی که‌ ڕژاوه‌ته‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".