ناکۆکییه‌کانی قرغزستان سه‌دان هه‌زار که‌سی بێ ماڵ و شوێن کردووه‌

کارل بیلدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی پێ 1ـی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سویددا وتی دۆخی ئه‌مڕۆی قرغزستان کاره‌ساته‌. زیاتر له‌ 400.000 که‌س هه‌ڵهاتوون و له‌ ئۆردوگاکانی سه‌ر سنووری ئۆزبه‌کستان ده‌ژین، تا ئێستا سه‌دان که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و کارل بیلد له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت دۆخه‌که‌ ئارام بکرێته‌وه‌ و خه‌ڵکه‌که‌ کۆمه‌کی مرۆڤیانه‌ بکرێن تا بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و شوێنی خۆیان. بیلد ده‌یشڵێت نازانین شه‌ڕه‌که‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، ئایا ته‌نها شه‌ڕێکی سه‌ر شه‌قام بووه‌، یان لایه‌نگرانی سه‌رۆکی پێشوو دۆخه‌که‌یان ووروژاندووه‌. زانیارییه‌کان جۆر به‌ جۆرن، هه‌ندێک تاقمی تاوانکارانه‌ش هه‌ن و نابێت ئه‌وه‌ش له‌ بیر بکه‌ین، که‌ ئێره‌ ناوه‌ندی کڕین و فرۆشی چه‌ک و ماده‌ی سڕکه‌ره‌ که‌ له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ دێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".