ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی دره‌نگ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌

ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ،فیۆرسێکرینگسکاسان، له‌ حاڵی حازردا دره‌نگ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌وه‌ و سه‌ره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کان هێنده‌ دوروودرێژن که‌ هه‌ندێک هه‌ر ناگه‌نه‌ وه‌ڵامیش. به‌و پێیه‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ئه‌و مه‌رجه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ پڕناکه‌نه‌وه‌ که‌ حوموومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌، که‌ به‌و پێیه‌ چاوه‌ڕوانکردن له‌ سه‌ره‌ی ته‌له‌فۆندا نابێت له‌ 5 ده‌قیقه‌ زیاتر بێت.

ئێستاش که‌ سه‌ره‌کان وا درێژ بونه‌ته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ بێت که‌ ‌له‌ ڕێساکانی بیمه‌ی نه‌خۆشیدا له‌ کۆتایی ساڵی ڕابوردا کراون، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ماوه‌ی مافی وه‌رگرتنی بیمه‌ی گشتی سنوردارکراوه‌ و ئه‌مه‌ش  هاوڵاتی نیگه‌ران کردوه‌ و پرسیاره‌کانیان زۆرتره‌. به‌ڕای ئه‌نده‌رش ڤیلا له‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتییه‌وه‌.

جێی باسه‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ته‌نها له‌ ڕۆژێکدا نزیکه‌ی 40 هه‌زار ته‌له‌فۆن وه‌رده‌گرن واتا 6 هه‌زار له ڕێژه‌ی‌ چاوه‌ڕوانکراو  زیاتره‌ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ره‌ی ته‌له‌فۆندا ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی به‌نیازه‌ نزیکه‌ی 25 کارمه‌ندی نوێ دا بمه‌زرێنێت.