ئه‌و پیاوانه‌ی دژی ژنه‌کانیان توندوتیژی ده‌نوێنن، پاش تیمارکران وازی لێ‌دێنن

ژمارێکی بەرچاوی ئەو پیاوانەی توندوتیژیی فیزیکی دژی ئەو ژنانەی لەگەڵیان لە پێوەندی دان دەنوێنن، پاش تیمارکران وازی لێ دێنن. ئەمە ئاکامی ڕاپۆرتێک دەریدەخات کە بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتی، Socialstyrelsen، بڵاوی کردۆتەوە.

بە پێی یاسای خزمەتەکۆمەڵایەتییەکان، socialtjänstlagen، قوربانییەکانی تاوان ـ کە لێرەدا زۆرتر ژنانن ـ  دەبێ یارمەتی و پشتگیری وەربگرن بەڵام لەم چەند سالەی دواییدا ئەو پیاوانەش کە توندوتیژی دەنوێنن یارمەتی دەدرێن و ڕێژەشیان هەر لە زیادبووندایە.