یاری کۆمپیوته‌ر توندوتیژی پیاوان‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات

پرۆگرامێک له‌ شێوه‌ی یارییه‌کی کۆمپیوته‌ری،داتاسپێل، بۆ ئه‌و پیاوانه‌ داده‌هێنرێت که‌ له‌ ژنه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئه‌و پرۆگرامه‌ که‌ به‌هاوکاری له‌ نێوان بنکه‌ی ته‌ندروستی تاوانباران، ئینستیتیوتی کارۆلینسکا و ده‌ستگه‌ی پزیشکی یاسایی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت یارمه‌تی پیاوان ئه‌دات تا له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژانه‌ی خۆیان تێ بگه‌ن و بیگۆڕن. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌واوکه‌ری به‌رنامه‌ چاره‌سه‌رییه‌کانی تری بنکه‌ی ته‌ندروستی تاوانکارانه‌ به‌ڕای کرستینا سیگه‌ل‌ له‌ ده‌ستگه‌‌ی پزیشکی یاساییه‌وه‌.

له‌حاڵی حازردا ئه‌و به‌رنامه‌ کۆمپیوته‌رییه‌ دڵخوازانه‌ له‌سه‌ر 60 پیاوی حوکومدراو به‌هۆی توندوتیژی دژ به‌ژنه‌کانیان و پیاوانێکی ئاسایی که‌ پاشخانی توندوتیژییان نییه‌ تاقی ده‌کرێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista