سۆسیالدیموکراته‌کان: ده‌بێت کۆمۆنه‌کان په‌ناخواز وه‌ربگرن

هه‌موو کۆمۆنه‌کانی سوید ده‌بێت په‌ناخواز وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ پێشنیازێکی نوێی سۆسیالدیموکراته‌کانه که‌ به‌و پێیه‌ داواده‌که‌ن یاسایه‌کی تایبه‌ت هه‌بێت تا کۆمۆنه‌کان ناچار بکات په‌ناخواز وه‌ربگرن.  نزیکه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌خایه‌نێت تا په‌ناخواز له‌ کۆمه‌ڵگای سویدیدا داده‌مه‌زرێت و ئه‌رکی بژێوی خۆی هه‌ڵ ده‌گرێت، تائیستاش ژماره‌یه‌کی زۆریان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سویددا قه‌تیسماون، هه‌ربۆیه‌ ‌ ئه‌مانه‌وێت ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربکه‌ین و په‌ناخوازان به‌ هه‌موو سویدا بڵاویان بکه‌ینه‌وه‌.  به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمۆنی سیۆده‌رتێلییه‌ ئه‌نده‌رش لاگۆ ده‌ڵێت.

ئه‌م پێشنیازه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان بره‌وێکی باشی له ‌نێو به‌ره‌ی سه‌وزوسوردا هه‌یه‌ به‌ڵام زۆرینه‌ی مۆدێراته‌کان له‌گه‌ڵ یاساڕێژیی بۆ ته‌نها بیست کۆمۆنی سوید نین له‌کاتێکدا  270 له‌ 290 کۆمۆنه‌که‌ی سوید په‌یماننامه‌ی وه‌رگرتنی په‌ناخوازانیان له‌گه‌ڵدا  ئیمزا کراوه‌ و پێشوازییان لێ ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ له‌ زاری  ئێلیسابێت سڤانتێنسۆن له‌ لیژنه‌ی بازاڕیکار له‌ په‌رله‌مان سه‌ر به‌ مۆدێراته‌کان.

جێی باسه‌ سۆسیالدیموکراته‌کان هه‌روه‌ها پێشنیازی پاداشتی دارایی بۆ ئه‌و کۆمۆنانه‌ ده‌که‌ن که‌ ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌ په‌ناخوازان وه‌رده‌گرن.  ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی زووتر گونجاندی په‌ناخوازان له‌ کۆمه‌ڵگای سویددا، له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌ش مۆدێراته‌کان هاوڕانین و ده‌ڵێن باشتر وایه‌ په‌ناخوازان هان بدرێن بچنه‌ ئه‌و کۆمۆنه‌ی کاریان تییدا ده‌ست ده‌که‌وێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista