منداڵانی ماڵتایی مه‌گه‌ڕیننه‌وه‌

ئه‌و منداڵانه‌ی خه‌ڵکی ماڵتا که‌ به‌ ته‌نیا هاتوونه‌ته‌ سوید و داوای په‌نابه‌رییان کردووه‌ نابێ بنێردرێنه‌وه. ئه‌وه‌ بۆچوونی گشت ڕێکخستنه‌کانی گه‌نجانی پارتییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی سویده‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ وتارێکی هاوبه‌ش له‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنز نیهێتردا بڵاویان کردۆته‌وه‌.‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ که‌ ده‌بێ منداڵانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی دابلین ڕێزپه‌ڕ بکرێن که‌ ده‌ڵێ فایلی په‌ناخوازان ده‌بێ له‌ یه‌که‌مین وڵاتێک که‌ ده‌یگه‌نێ، لێی بکۆڵدرێته‌وه‌.

یه‌کێتیی لاوان پێی وایه‌ کاتێ بارودۆخی منداڵانی په‌ناخوازی ماڵتا، وه‌ک ئێستا ناله‌باره‌، ئه‌وا هیچ پاساوێک بۆ ناردنه‌وه‌یان نییه‌، چونکه‌ هه‌م شاهید و هه‌م ڕاپۆرته‌کان، له‌وه‌ دواون که‌ ئه‌و کۆنه‌ ماڵانه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ تێیدا ده‌ژین و پاشماوه‌ی سوپا بووه‌، له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌چێ و منداڵه‌کان به‌ هیچ جۆرێک ده‌ستیان به‌ خوێندنگه‌، دوکتۆر و داوده‌رمان، گه‌وره‌ی به‌رپرس یا خود زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر داوای په‌نابه‌رییه‌که‌یان ڕاناگا.

پێشتر سوید ئه‌و منداڵه‌ په‌ناخوازانه‌ی به‌‌ ته‌نیا و له‌ یۆنانه‌وه‌ ده‌هاتن، له‌ ناردنه‌وه‌ و جێبه‌جێبوونی ڕێککه‌وتنی دابلین، ڕیزپه‌ڕی کردبوون.‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista