بره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نوبێل له‌ بواری کیمیادا دیاری کرا

ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ی دیاریکردنی بره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نوبێلی بواری کیمیابوو، که‌ ئه‌کادێمیای شاهانه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌ هاوبه‌شی بیبه‌خشێته‌ هه‌رسێ داهێنه‌ر، ریچارد هێک 79 ساڵ و ئێییچی نێگیشی 75 ساڵ له‌ ئه‌مریکاوه‌ و ئاکیرا سوزوکی 80 ساڵ له‌ یابانه‌وه‌ که‌ به‌هاوکاری گه‌شتوونه‌ته‌ داهێنانێکی شاکار هونه‌ری له‌ لوله‌یه‌کی ئازمایشدا.

هه‌رسێ پرۆفێسۆری بواری کیمیا به‌ داهێنانی ئامێرێکی کیمیایی نوێ کارئاسانییه‌کی بێوێنه‌یان بۆ کیمیاگه‌ران ڕه‌خساندووه‌ که‌ بتوانن ماده‌ی کیمیایی وا له‌ گه‌ردیله‌یی ئه‌تۆمی کاربۆن  به‌رهه‌مبێنن که‌ له‌ ئاڵۆزیی و لێکچوندا هاوشێوه‌ی هه‌مان ئه‌و ماده‌یه‌یه‌ که‌ له‌ سروشتدا هه‌ن. ئه‌م داهێنانه‌ جگه‌ له‌ بواری کیمیا مانای ئاسانکاریی و داهێنانه‌ له‌ بواری ده‌رمانسازیشدا. 

جێی باسه‌ که‌ له‌ ساڵی 1901 ه‌وه‌ که‌ یه‌که‌م خه‌ڵاتی نوبێل له‌بواری کیمیادا به‌خشرا تا ئێستا گه‌شتۆته‌ 156 خه‌ڵات له‌و بواره‌دا به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ ته‌نها چوار له‌ بره‌وه‌ی خه‌ڵاتی بواری کیمیا له‌ ژنان.

هه‌ر له‌ مێژووی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی نوبێلی بواری کیمیادا شتێک جێی وه‌بیر هێناوه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئادۆلف هیتله‌ر نه‌یهێشت دوو داهێنه‌ری ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی نوبێلی ساڵی 1938 و ساڵی 1939 وه‌ربگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".