Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ژماره‌ی داوای په‌ناخوازی بۆ سوید زیادی کردووه‌

زۆربه‌ی کۆمۆنه‌کانی سوید له‌ حاڵی حازردا که‌وتونه‌ته‌ به‌ر فشاری ژماره‌ی زۆری په‌ناخوازان، بۆ دابینکردنی شوێنی ژیان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ شوێنی خێوه‌تگا و ئه‌و خانوانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌درێن به‌کرێ له‌لایه‌ن ده‌ستگه‌ی کۆچه‌وه‌ به‌کرێ گیراون.

تا ئێستا و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیاد له‌ 22 هه‌زار که‌س داوای په‌نابه‌رییان له‌ سوید کردووه‌ و نزیکه‌ی چوارهه‌زاریان هاوڵاتی سربین ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ 421 سربی که‌ له‌ ساڵی پاردا په‌نایان بۆ سوید هێناوه‌. ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی ڕابوردوودا واتا سێپته‌مبه‌ر 1400 هاوڵاتی سربی داوای مافی مانه‌وه‌یان له‌ سوید کردووه‌.  

له‌به‌ر ژماره‌ی زۆری په‌ناخوازانی ئه‌مساڵ کۆمۆنه‌کان که‌وتوونه‌ته‌ ته‌نگاوی بۆ دابینکردنی یارمه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستیدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".