ڕێساکانی کۆچ سۆمالییه‌کانی لێک دابڕاندووه
به پێی گۆڕانکاری له ڕێسایه‌کی تایبه‌ت له ده‌ستگه‌ی کۆچ په‌نابه‌رانی سۆماڵی له سویددا رێی هێنانی ژن و مناڵ یان که‌سوکاریان بۆ سوید لێ گیراوه. به‌پێی ئه‌و ڕێسایانه که‌سێک بیه‌وێت بێت بۆ سوید ده‌بێت پاسپۆرتی باوه‌ڕپێکراوی هه‌بێت، ئه‌م مه‌رجه له سۆماڵێکی جه‌نگاوی که یاساکانیشی وه‌ستاندوه کارێکی مه‌حاڵه.
ده‌ستگه‌ی کۆچ به‌م ڕیسایه ئه‌و په‌یمانه ده‌شکێنێ که سوید ئیمزای کردووه و که به‌و پێیه ئه‌و خێزانانه‌ی به هۆی جه‌نگه‌وه له‌یه‌ک داده‌بڕێن ده‌بێت مافی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌و وڵاتانه‌دا هه‌بێت که کۆچیان بۆی کردووه. ئه‌مه ئێریک ئالتۆرپ ئاماژه‌ی پێ ده‌دات له ڕێکخراوی خاچی سووره‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له حاڵی حازردا به سه‌دان دایک و باوک هه‌ن که مافی مانه‌وه‌یان له سویددا وه‌رگرتووه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕێسایه‌وه ناتوانن مناڵه‌کانیان بهێنن. ئه‌مه‌ش کاری له‌سه‌ر باری ده‌روونی هه‌ردوولا کردووه و بێتاقه‌ت و بێزاری کردوون و کاری له پرۆسه‌ی هاوگونجیشان کردووه ئێریک ئالتۆرپ ده‌ڵێت ئێمه‌ی سویدی ئه‌بێت شه‌رم له‌خۆمان بکه‌ین که یاساکانی کۆچ تا دێت خراپتر و خراپتر ده‌بێت.