به‌کارهێنانی په‌نسلین سنوردار ده‌کرێت

ئه‌و مناڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان یه‌ک تا دوانزه‌ ساڵدایه‌ و توشی هه‌وکردنی گوێ ده‌بن به‌ڵام هه‌وکردنه‌که‌یان ساکاره‌ نابێت به‌ ده‌رمانی په‌نسلین چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه‌ ڕێنماییه‌کی نوێی ده‌ستگه‌ی ده‌رمانسازییه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بڵاویان کردۆته‌وه‌. په‌نسلین بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ به‌کاردێت که‌ مناڵه‌که‌ له‌ خوار یه‌ک ساڵ یاخود له‌سه‌رو دوانزه‌ ساڵه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و حاڵه‌تی هه‌وکردنانه‌ی که‌ بونه‌ته‌ هۆی ڕوشاندن یاخود دڕانی په‌رده‌ی گوێ.