گومانلێکراوانی دزییه‌ گه‌وره‌که‌ حوکم دران

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌حکه‌مه‌ی سیۆده‌رتیۆرن له‌ ستۆکهۆلم دادگایی ئه‌و ده‌ گومانلێکراوه‌ به‌ ڕێوه‌ چوو که‌ ساڵی پار دزییه‌کی بێوێنه‌یان له‌ ناوچه‌ی ڤێستبارییه‌ له‌ ستۆکهۆلم به‌ هێلیکۆپته‌ر ئه‌نجام دا. دوو له‌و گومانلێکراوانه‌‌ 35 ساڵ و 31 ساڵ به‌ تاوانی دزیی گه‌وره‌ به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی حوکم دران،  و یارمه‌تیده‌رێکیشیان 39 ساڵانه‌ که‌ پلانی دزییه‌که‌ی داڕشتبوو به‌ سێ ساڵ زیندانی و سێ که‌سی تریش به‌ دوو تا پێنج ساڵ هه‌روه‌ها یه‌کێکیان به‌ ساڵێک زیندانی حوکم دران.  واتا له‌ و ده‌ گومانلێکراوه‌ حه‌وتیان حوکمی زیندانیان وه‌رگرتوو و سێ که‌سیان ئازاد کران.

ئه‌م ڕووداوه‌ پێنجی به‌یانیی  23 مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی پاردا ڕوویدا و 39 ملیۆن کرۆن له‌ عه‌مبارێکی پاراستنی پاره‌دا به‌ ناوی (G4S) دزرا، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دزییه‌ هه‌لیکۆپته‌رێک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نورتێلییه‌ دزرا و سێ له‌و تاوانبارانه‌ به‌ چه‌که‌وه‌ له‌ ڕێی شکاندنی شوشه‌ی سه‌رمیچی عه‌مباره‌که‌وه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ و چه‌ند ده‌رگایه‌کیان ته‌قانده‌وه‌ تا گه‌شتنه‌ پاره‌کان و هه‌موو کاره‌که‌یان نزیکه‌ی نیوسه‌عاتی خایاند. ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ مێژووی سویددا بێوێنه‌یه‌ و له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی تایمس ماگازینی ئه‌مه‌ریکیش ئه‌م ڕوداووه‌ی به‌ ده‌یه‌مین دزیی گه‌وره‌ له‌ مێژووی تاوانکاریدا ژمارد.  

جێ باسه‌ پۆلیس پێیان وایه‌ که‌ جگه‌ له‌و ده‌ تاوانباره‌ی که‌ ئه‌مڕۆ حوکوم دران گومانلێکراوی تریش هه‌ن که‌ هێشتا ده‌ستگیر نه‌کراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".