فه‌رمانبه‌رێکی پله‌ به‌رز گومانی به‌رتیلخواردنی لێ ده‌کرێت

فه‌رمانبه‌رێکی به‌رزی یه‌کێک له‌ کۆمۆنه‌کانی ستۆکهۆلم به‌ گومانی گه‌نده‌ڵی سکاڵای به‌دژ تۆمار کرا. ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که‌ به‌رتیلی وه‌رگرتبێت، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ده‌رکه‌وتووه‌ ‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ بینایه‌کی به‌ نرخێکی هه‌رزانتر له‌هی بازاڕ کڕیوه‌ ئه‌ویش له‌ ناوچه‌یه‌ک که‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ خۆی به‌شدار بووه‌ له‌ داڕشتن و گۆڕانکاری تێیدا به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ قازانجی ئه‌و کۆمپانیایه‌ بووه‌ که‌ ئێستا خۆی بیناکه‌ی لێ کڕیوون.

 ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گومانی به‌رتیلوه‌رگرتن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و بینایه‌ی ئه‌و کڕیویه‌تی له‌ژێر نوژه‌نکردنه‌وه‌یا بووه‌ بۆیه‌ وا به‌ هه‌رزان ده‌ست ئه‌م که‌وتووه‌.

له‌ حاڵی حازریشدا پارێزه‌ری گشتی له‌ شاری یۆتۆبۆری له‌ شه‌ش حاڵه‌تی تری به‌رتیلخواردن هه‌ر له‌ بواری خانوبه‌ره‌دا ده‌کۆڵێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".