پێداچونه‌وه‌ به‌ ڕێساکانی کۆچدا ده‌کرێت

توبیاس بیلستریۆم دوێنێ ئێواره‌ ڕایگه‌یاند که‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و ڕێسایانه‌دا ده‌که‌ن که‌ به‌ر له‌ په‌نابه‌ره‌ سۆماڵییه‌کانی سوید ده‌گرێت خێزان و منداڵه‌کانیان بهێننه‌ سوید. ئه‌مه‌ دوای ئه‌و ڕه‌خنه‌ و ناره‌زاییانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕێسایانه‌ی کۆچ کران به‌وه‌ی که‌ سوید ئه‌و په‌یمانانه‌ی شکاندووه‌ که‌خۆی ئیمزای کردوون و تێیاندا هاتووه‌ که‌ خێزانی لێکدابڕاو به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ ده‌بێت مافی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت که‌ کۆچیان بۆی کردووه‌.

به‌پێی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌ ڕێساکانی کۆچدا کراون  گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له‌گه‌ڵ خێزانیدا له‌ سوید یه‌ک بگرێته‌وه‌ ده‌بێت پاسپۆرت و ناسنامه‌ی باوه‌ڕپێکراوی هه‌بێت مه‌رجێک که‌ بۆ خه‌ڵكی سۆماڵی دابینکردنی مه‌حاڵه‌ له‌ وڵاتێکدا که‌ ڕه‌وتی یاساو کاری ده‌ستگه‌ فه‌رمییه‌کان به‌ هۆی  جه‌نگه‌وه‌ له‌ کار که‌وتوون.

جێی باسه‌ که‌ به‌ سه‌دان دایک و باوکی سۆماڵی هه‌ن که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ سویددا هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕێسایانه‌وه‌ له‌ مناڵه‌کانیان دابڕاون و ئه‌مه‌ش به‌ ڕای ڕێکخراوی خاچی سوور کاری له‌ باری ده‌روونی هه‌ردوولایان کردووه‌ هه‌روه‌ها کاری له‌ پرۆسه‌ی هاوگونجیشیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سویدیدا کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".