ته‌کنیککارانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌وانی مانیان گرت

ته‌کنیککارانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی (SAS) ، (Aviaexpress) و (Svenska direktflyg)، دوێنێ نیوه‌شه‌و‌ مانیان گرت، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ دانوستانه‌کانی نێوان خاوه‌نکاره‌کانیان و سه‌ندیکا نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجامێکی خوازراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ خاوه‌نکاره‌کان بواری ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه‌ که‌ کارمه‌ندان به‌ئاسانی له‌ کاره‌کانیان ده‌ربکه‌ن.

مانگرتنی ته‌کنیککارانی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ تا ئێستا بوه‌ته‌ هۆی چه‌ند دواکه‌وتنێک له‌ فڕێنه‌کانی نێوان شاره‌کاندا. چاوه‌ڕێش ده‌کرێت تا نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ بخایه‌نێت.

کۆمپانیای ساس ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ر ئه‌م دواکه‌وتنانه‌ که‌وتوون به‌ فڕۆکه‌ی دواتر فڕینیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".