لیژنه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مان درایه‌ ژینگه‌

بێریت ئاندنۆری سۆسیالدیموکرات که‌ له‌ماوه‌ی خولی ڕابوردووی په‌رله‌ماندا سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ستووری (konstitutionsutskottet) له‌ په‌رله‌ماندا له‌ ئه‌ستۆدا بوو پۆسته‌که‌ی جێ دێڵێت و پێته‌ر ئێریکسۆن‌ وته‌بێژی دووه‌می پاری ژینگه ‌ ئه‌و پۆسته‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست.  به‌پێی نه‌ریتی په‌رله‌مانی سویدی هه‌میشه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پۆستی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ده‌ستووری په‌رله‌مان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن و کاری سه‌ره‌کیشیان بریتییه‌ له‌ وردبوونه‌وه‌ و به‌دواداچوونی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌.

جێی ئاماژه‌یه‌‌ که‌ هه‌ردوو وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ پێته‌ر ئێریکسۆن و ماریا ڤێته‌رستراند هه‌ردوو وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ له‌ مانگی مای داهاتووه‌وه‌ چیتر پۆستی وته‌بێژی ژینگه‌ جێ دێڵن ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ پێی په‌یڕه‌وه‌ پڕۆگرامی پارته‌که‌یان ڕێ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان بۆ پۆستی وته‌بێژی نادات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".