هێلین یوونگبەری. Helin Ljungberg
هێلین یوونگبەری. Helin Ljungberg. وێنە: privat

ژنەکوردێک خەڵاتی پەروەردەی نیشتمانیی سویدی وەرگرت

خەڵاتی ناودێر بە پەروەردەی نیشتمانیی سوید (Folkbildning)،بە بایی ٧٥ هەزار کرۆن کە بە ناوی ئێلین کێی (Elin Key) ژنەنووسەری گەورەی سویدییەوە کراوە، ئەمساڵ درا بە سێ ژنی چالاک لە بواری پەروەردەی گشتیدا.

یەکێ لەوان "فەراسەت قاسم‌نەژاد"ە بەرپرسی بەشی فەرهەنگیی ڕێکخراوی پێشخستنی پەروەردە لە پارێزگەی ئوێستر یۆتلەند. قاسم‌نەژاد کە چەند ساڵە ناوی سویدیی (Helin Ljungberg) هلێن یونگبەریی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، زیاتر لە حەڤدە ساڵە لەگەڵ ٥٢ کۆمەڵە‌ی سویدی و کۆچبەر لە بواری پەروەردە لە کاتی ئازاددا، کار دەکات.

خەڵاتوەرگرانی تر:
لێنا هال نیلسۆن (Lena Hall Nilsson) و
روسالی سانیانگ (Rosalie Sanyang) ن.

وێنەی خاتوو یونگبەری لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی وەرگیراوە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".