قه‌ره‌نی قادری

”ڕۆژنامه‌وان ده‌بێت دوور بێت له‌ ده‌سه‌ڵات”

مێدیا و ڕۆژنامه‌وانیی بێلایه‌ن، یه‌کێکه‌ له‌و پرسانه‌ی که‌ له‌م دواییانه‌دا و له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حوکوومه‌تی نوێی سویددا باسێکی گه‌رمی نایه‌وه‌، ئه‌مه‌ کاتێک ته‌له‌فزیۆنی سوید بڕیاری دا (Karin Hubinette) ڕۆژنامه‌وان و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی (Agenda) چیتر بۆی نییه‌ له‌و به‌رنامانه‌دا به‌شدار بێت که‌ په‌یوه‌ندییا‌ن به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ هه‌یه ‌، ئاخر خوشکه‌ گه‌وره‌که‌ی (Hillevi Engström) بووه‌ وه‌زیری بازاڕیکار. هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ له‌م بڕیاره‌ی ته‌له‌فزیۆنی سوید ده‌گرن، هه‌ندێکیش ده‌ستخۆشیان لێ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ مانای پاراستنی بێلایه‌نی کاری ڕۆژنامه‌وانییه‌ دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. 

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ڕۆژنامه‌وان قه‌ره‌نی قادری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ و سنوره‌کانی نیوان ڕۆژنامه‌وان و سیاسی بۆ زایه‌ڵه‌ ده‌دوێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".