Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

تەرمی سەربازە کوژراوە سویدییەکە گەڕێنرایەوە وڵات

تەرمی سەربازی کوژراوی سویدی، کێنێت ڤالین، شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی سوپایی ئەرنا لە ئوپسالا هاتەوە سوید و پاش ڕێوڕەسمێکی کورت لە لایەن سەربازێکی هێزی بەرگری، لە فڕۆکەکە هێنرایە دەرەوە.

سبەینێ بەیانیش ئەو دوو سەربازە سویدییەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ئەفغانستان بە توندی بریندار بووبوون بە فڕۆکە دەگەیەنرێنە فڕۆکەخانەی ئەرنا و دواتر بۆ دەرمانکردن دەگوازرێنەوە نەخۆشخانەی زانستگای ئوپسالا.

دوێنێ سێ سەربازی هێزە نێونەتەوەییەکانی ئاسایشپارێز The International Security Assistance Force خەڵکی وڵاتانی دیکە کوژران و جارێکی دی، تەقە لە سەربازە سویدییەکان کراوە بەڵام هیچ زیانێکیان وێ نەکەوتووە. هێزی بەگریی سوید ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە لە ناوچەی دەرزابی ئەفغانستان و لە رەوتی کردەیەکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ سوپای ئەفغانستان قەوماوە.

سویدییەکان داوای پشتیوانیی فڕۆکەیان کرد و بە بێ ئەوەی نیازیان بە وەڵامدانەوەی تەقەکە بووبێ، بە سڵامەتی گەڕانەوە بنکەکانی خۆیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".