گوشاری‌خوێنگرتن لە ماڵەوە باشترە

ئەوەی کە خەڵک خۆی لە ماڵەوە گوشاری خوێنی بگرێ، هەم ئەنجامی دروستتری لێ دەکەوێتەوە، هەم یارمەتیی دەرمانکاریی باشتریش دەدا. ئەمە ئاکامی ڕاپۆرتێکە کە SBU، کاربەدەستی حوکوومەت لە بواری هەڵسەنگاندنی دەرماندا کردوویەتی.

لە ماڵدا مرۆڤ دەکرێ لە کاتی جودای شەو و ڕۆژدا، گوشاری خوێنی خۆی ئەندازە بگرێ. زۆر جار نەخۆش لە ناوەندی چاوەدێریی دەرمانی و نەخۆشەوانیدا سترێس دەبێ و ئەمە دەتوانێ ئەنجامی هەڵەی گوشارخوێنی لێ بکەوێتەوە و دەرمانکاریی هەڵەش.

نزیکەی یەک میلیۆن و هەشسەد سویدی گوشاری خوێنیان هەیە و ئەندازەگرتنی ئەو گوشارە لە ماڵدا هەر دێ و ئاساییتر و بەرفرەتر دەبێتەوە. دەزگاکانی ئەو ئەندازەگرتنە لە دەرمانخانەکان و دوکانگەلی تەکنیکفرۆشی و لەسەر ئینترنتیش دەست دەکەون و لە گوێن ڕاپۆرتەکەی کاربەدەستی حوکوومەت لە بواری هەڵسەنگاندنی دەرماندا، نزیکەی سێسەد هەزاار کەس ئەو دەزگایەیان کڕیوە و لەماڵێ بەکاری دێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".