مامۆستایانی فێرگەئازادەکان، کەمتر لە فێرگەکانی دیکەن

ژماری مامۆستایانی پێویست لە فێرگە ئازادەکاندا کە تێیاندا بەرژەوەندیی ئابووری دەپارێزرێ لە چاو فێرگەکانی تر کەمترە. لە گوێن ڕاپۆرتێک کە لە گۆڤاری تایبەتی مامۆستایاندا بڵاو کراوەتەوە و لە سەر ئەرکی یەکێتیی مامۆستایان کراوە، بۆ هەر سەد قوتابییەی لە فێرگە ئازادەکاندا دەخوێنن، کەمتر لە حەوت مامۆستا هەن بەڵام فێرگەکانی تر کە بەرژەوەندیی ئابوورییان نییە، نزیکەی نۆ مامۆستایان هەیە.

فێرگەکانی سەر بە شارەوانی بە شێوەی مامناوەندی نزیکەی هەشت مامۆستایان بۆ هەر سەد قوتابی هەیە.

توێژینەوەی یەکێتیی مامۆستایان پێی وایە کەمبوونی ژمارەی مامۆستایان کاریگەریی لە سەر چۆنەتیی خوێندنگە و وانەگوتنەوەکانیش هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".