به‌ره‌ی سه‌وزوسوور پێشنیازی بودجه‌یان پێشکه‌ش کرد

با شه‌ش ملیارد کرۆن و نیو زیاتر له‌وه‌ی حوکوومه‌ت پێشنیازی کردووه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵی داهاتوو بۆ کۆمۆن و پارێزگاکان ته‌رخان بکرێت، ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و پێشنیازانه‌ی که‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ره‌ی سه‌وزوسوور له‌ کارنامه‌ی بودجه‌ی خۆیاندا ئاشکرایان کرد.

پێشنیازی بودجه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌وزورسوور که‌ له‌لایه‌ن  وته‌بێژیی پرسی دارایی هه‌رسێ سۆسیالدیموکرات، ژینگه‌ و چه‌پ پێشکه‌ش کرا هه‌مان ئه‌و پێشنیازانه‌یه‌ی که‌ ئه‌م به‌ره‌یه‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌سه‌ری کۆک بوون.  

هه‌ره له‌و پێشنیازه‌بودجه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌کی به‌رفراوانتر له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی فێرگاکان بکرێت و باجی موچه‌ی خانه‌نشینان به‌ ملیارد و نیوملیارد و نیو که‌م بکرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها خه‌رجیی خاوه‌نکاران له‌ کارکه‌ بچوکه‌کاندا به‌ دوو ملیارد کرۆن که‌م بکرێته‌وه‌.  

دارایی به‌ ڕێوه‌بردنی ئه‌م پێشنیازانه‌ به‌شێکی له‌ ڕێی که‌مکردنه‌وه‌ی دوو ملیارد له‌ بودجه‌ی هێزی به‌رگری دابین ده‌کرێت و به‌شه‌کانی تریشی له‌ڕێێ به‌رزکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌به‌رزان که‌ نزیکه‌ی دوو ملیارد کرۆن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ڕێسای که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خاوه‌نکاران ئه‌و که‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ ماوه‌ی 26 ساڵ کاریان کردووه‌ .  

هه‌ر له‌ پێشنیازی بودجه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا هاتووه‌ که‌ باجی مه‌یی و جگه‌ره‌ به‌ نزیکه‌ی دوو ملیارد کردۆن زیاد ده‌کرێت، بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی و وزه‌ی ئاویش به‌ هه‌مان شێوه‌، دوو ملیار کردۆنیش باجی ده‌رچه‌ی ژینگه‌ شێوێنه‌ بۆ ساڵی 2011.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista