موسافیران له‌ دواکه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌

له‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستگه‌ی هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان شاره‌کان (SJ) جۆرێکی نوێ له‌ گه‌ره‌نتی هاتوچۆ بۆ موسافیره‌کان دابین ده‌کات به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ر زیاد له‌ نیو سه‌عات له‌ واده‌ی ده‌رچوونی دوا بکه‌وێت موسافیر مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و خه‌رجییه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ بلیتی سه‌فه‌رکردنه‌که‌ی پێ کڕیوه‌ به‌ڵام ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ له‌ شێوه‌ی پسوڵه‌ی به‌هاداردا (Värdebevis) ه‌.

 به‌ڵام گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ له‌ سه‌عات زیاتر دوا بکه‌وێت ئه‌وا پسوڵه‌ی مافی کڕینه‌وه‌ی ته‌واوی بلیتێکت بۆ دابین ده‌کرێت.  به‌ڵام بۆ سه‌فه‌ری شه‌وان که‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێیدا دوا ده‌که‌وێت دوای زیاد له‌ سه‌عاتێک دواکه‌وتن مافی قه‌ره‌بووی نیوه‌ی پاره‌ی بلیته‌که‌ و گه‌ر دوو سه‌عات دوا بکه‌وێت ئینجا قه‌ره‌بووی هه‌موو خه‌رجیی بلیته‌که‌ت ده‌درێته‌وه‌.  

به‌ڵام گه‌ر که‌سێک له‌ بری پسوڵه‌ی به‌هادار داوای پاره‌که‌ی بکاته‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌دا 25 پاره‌ی بلییته‌ که‌ت ده‌درێته‌وه‌ ئه‌مه‌ گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ زیاد له‌ سه‌عاتێک دوا که‌وتبێت گه‌ر دواکه‌وتنه‌که‌ له‌ دوو سه‌عات زیاتر بێت ئینجا مافی نیوه‌ی خه‌رجی بلیته‌که‌ت به‌ پاره‌ ده‌درێته‌وه‌. جێی باسه‌ بۆ قه‌ره‌بوو له‌ شێوه‌ی پاره‌ی ده‌ستی گرنگ نییه‌ ڕۆژ یان شه‌و دواکه‌وتنه‌که‌ ڕووی دابێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".