wêne: Scenpix

پۆلیس: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر یۆتۆبۆری نه‌ماوه‌

ئه‌و دوو که‌سه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌گومانی پلاندنان بۆ کاری تیرۆریستی له‌ ناوه‌ندی شاری یۆتۆبۆری ده‌ستگیر کرابوون دوێنێ ئێواره‌ ئازاد کران، پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ که‌ ئیتر له‌ بری پۆلیسی یۆتۆبۆری له‌م پرسه‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌ ده‌ڵێن به‌ پێی لێکۆلێنه‌وه‌کان به‌ڵگه‌ی ته‌واومان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ زیندانیکردنی گومانلێکراوه‌کان به‌ڵام گومان له‌سه‌ر ئه‌و دوو که‌سه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت.

شاری یۆتۆبۆری له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا له‌ حاڵه‌تی هۆشداریی و مه‌ترسییه‌کی بێ وێنه‌دا له‌ ڕوودانی کاری تیرۆریستیدا ده‌ژیان. ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ پۆلیسی ئه‌و شاره‌ و پۆلیسی ئاسایشی سێپۆ ڕایانگه‌یاند که‌ پلانی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ و کاری تیرۆریستی له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌که‌دا هه‌یه‌. به‌م شێوه‌یه‌ خه‌ڵکی له‌ ماڵه‌وه‌ و پۆلیسیش له‌ ئاماده‌باشیدا شه‌قامه‌کانیان گرتبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پۆلیس نه‌مانی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند و بارودۆخی شار ئاسایی بۆته‌وه‌، ژماره‌ی پۆلیسی شه‌قامه‌کانی شاریش که‌م ده‌کرێته‌وه‌.  

جێی باسه‌ که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ی شاری یۆتۆبۆری بۆته‌ جێی ڕه‌خنه‌ و گفتوگۆ و پرسیاری ئه‌وه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاخۆ بنه‌مای ڕاست و دروست هه‌بوون بۆ ئه‌م کارڕاییانه‌ یاخود پۆلیس زیاده‌ڕۆییان له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیاندا کردووه‌، به‌تایبه‌ت که‌ پۆلیس له‌ناکاو چونه‌ته‌ ماڵی یه‌کێک له‌ گومانلێکراوه‌کان و له‌به‌رچاو ژن و منداڵه‌کانیدا  په‌لاماریان داوه‌ ده‌ستگیریان کردووه‌. پۆلیس پرسیاری بیروباوه‌ڕی ئایینی و سیاسیان له‌و پیاوه‌ و گومانلێکراوه‌که‌ی تر که‌ خزمێتی کردووه‌. 

-         ماوه‌ی بیست ساڵه‌ بیست ساڵه‌ له‌ سویدا ده‌ژین و ئێمه‌ که‌سی خاوه‌ن ماڵ و منداڵ و بڕوانامه‌ی به‌رزین و تا ئێستا هیچ لا ڕێیه‌کمان نه‌کردووه‌، یه‌کێک له‌ گومانلێکراوه‌کان ده‌ڵێت ئێستاش تێ ناگه‌م بۆ واکراو چی ڕوویداوه‌.  

پۆلیسی یۆتۆبۆریش ده‌ڵێن ڕاگه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه‌ی کاری تیرۆریستی و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ ‌ بوون که‌ پۆلیس به‌ هاوکاری پۆلیسی ئاسایش سێپۆ بڕیاری له‌سه‌ر دا. له‌هه‌مان کاتدا پۆلیس ئاماده‌ نین زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یان و کاره‌کانی داهاتوویان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ڕابگه‌یه‌نن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".