بەرپرسیی کۆمۆنەکان دەبێ ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت

بەساڵاچووان، بێخانومانان و ئەو ژنانەی پێویستییان بە پارێزران لە ماڵی تایبەتدا هەیە، بێت و بە شێوەیەکی کاتی لە کۆمۆنێکی دیکەدا بژین، ئەوا دەبێ یارمەتییەکی زیاتریان بدرێتێ. لە حاڵی حازردا ئەو ڕێسایانە ناڕوونن و دەبنە هۆی ئەوەی یارمەتییە ئابوورییەکان درەنگ بدرێن یا خود هەر نەدرێن. بۆیەش حوکوومەت پێشنیاز دەکا کە بەرپرسیی شارەوانییەکان لەم پێناوەدا بەرفرە بکرێتەوە.

لە گوێن پێشنیارەکە دەبێ هەندێ ئاڵوگۆڕ لە یاسای خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان (socialtjänstlagen) و یاسای پشتگیری و خزمەت (LSS) و ئاراستەکاندا پێک بێن بەجۆرێک کە بەرپرسییەکان لە شارەوانیی سەرەکییەوە بگوازرێنەوە شارەوانیی کاتی. ئەمە ماریا لارشۆن وەزیری کاروباری منداڵان و بەساڵاچووان وا دەڵێ.

ئەم ئاڵۆگۆرە بڕیارە لە مانگی پێنجی ساڵی داهاتووە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".