کەمایەسیی بەرچاو لە ناوەندگەلی تایبەتیی دەرمانی و نیشتەجێبوونی منداڵان و مێرمنداڵان

چاوەدێری بەرزی حوکوومەت لە بواری منداڵاندا (Barnombudsmannen) لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باس لەو کەمایەسییانە دەکات کە لە ناوەندگەلی ناودێر بە خانووی بنەماڵە (familjehem)دا هەن و منداڵان و مێرمنداڵان دەگرنەوە و پەڵەی نەبینراوی سیستەمی خوشگەزەرانیی سویدن.

کاتێ پشکنەری پۆلیس لە چۆنەتیی وانەگوتنەوە لەو ناوەندگەلە تایبەتییانەی دەرمانی و نیشتەجێبوونی منداڵانی دەکۆڵییەوە بۆی دەرکەوت کە تەنیا لە یەکێ لەو ناوەندانەدا بەڕادەی پێویست دەرس دەگوترێتەوە. ڕاپۆرتەکە هەروەها باسی ئەوە دەکات کە گەلێ لەو منداڵانە بە نمرەی زۆر نزم و زانیاریی زۆر هندک، فێرگەی سەرەتایی تەواو دەکەن. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩دا، نزیکەی ٦٠٠ کچ و ٩٠٠ کوڕ هەبوون کە تەنانەت فێرگەی سەرەتاییشیان تەواو نەکردبوو.

شیاوی باسە کە هەموو ساڵێ لە سوید نزیکەی ٢٠ هەزار منداڵ و مێرمنداڵ دەدرێنە ناوەندگەلی چاوەدێرییەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".