مردنی پیاوێکی گەنج پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن پۆلیسەوە

پیاوێکی ٢١ ساڵە پاش هێرشی پۆلیس بۆ دەستبەسەرکردنی مرد. ئەم ڕووداوە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری کارلستاد قەوما و ئێستا توێژینەوەیەک لە سەر ئەوەی ئاخۆ کردەی پۆلیس بۆتە هۆی ئەو مردنە، دەستی پێکردووە.

لە گوێن بەرپرسی چاپەمەنیی پۆلیس، پیاوەکە دەستوەشێن بووە و فەرماندەی پۆلیس دەستووری داوە کە بۆئەوەی خەسارێک بە خۆی نەگەیێنێ ئەوا ببرێتە نەخۆشخانەی ناوەندیی شار بەڵام لەوێ نەخۆشیی دڵی لێ پەیدا بوو و ڕۆژی ڕابردوو گیانی دا. پۆلیسی ڤێستەرۆس ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە هۆی سەرەکیی ئەو مردنەیە و ئەوەی ئایا پێوەندیی بە چۆنەتیی ڕەفتاری پۆلیسەوە هەیە یان نا؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".