wêne: Scanpix

زستانێکی تووش لە ڕێدایە

زستانی ئەوساڵ لەوانەیە وەک پارەکە بەفری و سارد بێ. هۆیەکەشی دیاردەیەکی کەشە کە لە ئەنجامدا هەوای زۆر ساردی قوتب، سویدیش دەتەنێتەوە. ساڵی ڕابردووش هەر بە هەمان هۆ هەوای سوید وا سارد بوو. کەشناسان هێشتا نازانن ئەم دیاردەیە لەبەرچی و کەنگێ ڕوو دەدات.

بەفری زۆر، باهۆز و خزان ئەمڕۆش دەبێتە هۆی بەردەوامیی گرفتی هاتوچۆ لە باشوور و ناوەندی سوید بەڵام لە گوێن قسەی پۆلیس، لە شەوی ڕابردوەوە تا ئێستا، هیچ ڕووداوێکی جیددیی ئوتومبێل پێش نەهاتووە و چ خەسارێکیش نەدراوە، تەنیا خزانی ئوتومبێل نەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".