wêne: Jessica Gow/Scanpix

دانوستاندنی نهێنی لەسەر شێوەی کارنامەی دەرسیی فێرگەکان

دانوستاندنی نهێنی بۆ ڕێککەوتن لە سەر سیستەمی کارنامەی فێرگەی قوتابیان لە نێوان سوسیالدیموکراتەکان و حوکوومەت لە گۆڕێدایە. ئەمە بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی بە بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆ سوید ڕاگەیاندووە. 

حیزبەکانی بەرەی بەرهەڵستکاری سەوزوسوور، لە کۆمیسیۆنی پەروەردەی پەرلەماندا لەسەر پێداچوونەوە بە مەرجەکانی کارنامەی فێرگە، پشتگیریی پارتیی دژەبیانیی  دیموکراتەکانی سویدیان لە گەڵە.

بەگوێرەی پێشنیازی ئوپوزیسیۆن، شێوازی نوێی کارنامەی فێرگە لە پایزی داهاتووە دەخرێتە گەڕ و تێیدا نمرەکان شەش پلە دەگرنەوە، واتا لە ئاوە هەتا ئێف. کەچی حوکوومەت دەیەوێ تەنیا سێ پلە بێ واتا بە هەندێ جیاوازییەوە هەروەک ئێستا: VG, G  و  MVG. ئەو فێرخوازەش کە دەکەوێتە نێوان دوو پلەوە، نمرەی B وەرگرێ. 

بەرەی سەوزوسوور لە هاوینی ڕابردووە لە سەر پلەی نمرەکانی کارنامە بە ڕێککەوتنێکی ناوخۆیی گەیشتوون کە هەموو نمرەدانێک دەبێ لە گوێن شەرتومەرجی دیاریکراو بێت. ئەم پێشنیازە چەند جارێک لە کۆمیسیۆنی پەروەردەدا خراوەتە بەر گفتوگۆ و پشتگیریی پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سویدی لەگەڵ بووە. واتا بێت و بخرێتە دەنگدانەوە، ئەوا دەنگ دێنێتەوە.

ئێستا بەرەی سەوزوسوور بۆ بایکۆتکردنی سڤەریەدیموکراتەکان، دەیەوێ لەگەڵ حیزبەکانی ناو حوکوومەتدا ڕێک کەوێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".