سویدیش له‌پشتگیری ئیرلانده‌دا به‌شداره‌

سوید بڕیاری دا شه‌ش ملیارد کرۆن قه‌رز بداته‌ ئیرلانده‌. ئه‌مه‌ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی وه‌زیره‌کانی دارایی یه‌کیه‌تیی ئه‌و‌رووپا که‌ دوێنێ له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا به‌سترا. سه‌رجه‌م 800 ملیارد کرۆنی سویدی له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا که‌ یورۆ دراویان هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن فۆندی دراوی جیهانییه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ سوید، دانمارک و به‌ریتانیا یورۆیان نه‌کردۆته‌ دراوی وڵات واتا هێشتا سه‌ر به‌ وڵاتانی یورۆنین، به‌ڵام له‌م قه‌رزه‌دا بۆ پشتگیری ئیرلاندا به‌شداری ده‌که‌ن.

-         ئه‌نده‌رش بۆری وه‌زیری دارایی سوید ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵێکی دراوسێمان ئاگر بگرێ ده‌بێت به‌ هه‌موومان بیکوژێنینه‌وه‌ گه‌ر نا ئاگره‌که‌ ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ سوید له‌ پشتگیریی ئیرلانده‌دا به‌شدار ده‌بێت جگه‌ له‌وه‌ش هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ واتا سوید وڵاتێکی بچوکه‌ به‌ڵام بۆ بازرگانی پشتێکی زۆرمان به‌ وڵاتانی ده‌رودراوسێ به‌ستووه‌ و یارمه‌تیدانی ئیرلانداش به‌شێکه‌ له‌و پرسه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م قه‌رزه‌ی سوید ده‌یداته‌ ئیرلاندا سوود واتا ڕێنتایه‌کی به‌ له‌سه‌دا 5،8 له‌سه‌ره‌ واتا سوودێکی زیاتر له‌وه‌ی که‌ له‌سه‌ر قه‌رزه‌که‌ی یۆنان دانرابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".