سوید یارمه‌تی زیاتر بۆ هایتی ده‌نێرێت

ڕێکخراوی کۆمه‌کی سیدای سویدی بڕیای دا که‌ 30 ملیۆن کرۆنی تر بۆ به‌رگرتن له‌ په‌تای نه‌خۆشی کۆلێرا وه‌ک کۆمه‌ک بۆ هایتی بنێرێت. هایتی ‌ له‌ دوای زه‌مینله‌رزه‌که‌وه‌ نه‌خۆشی کۆلێرای تێیدا بڵاوبۆته‌وه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر به‌و نه‌خۆشیه‌ درمه‌ توش هاتوون. ئه‌و کۆمه‌که‌ی سوید ده‌درێته‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کرتووه‌کان بۆ دابینکردنی ئاوو و سازدانی سیستێمی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و وڵاته‌یه‌‌. بڕیاری ناردنی ئه‌م کۆمه‌که‌ له‌لایه‌ن سویده‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هۆشداری نوێ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه و تووشهاتنی ژماره‌یه‌کی زۆری تری هاوڵاتیانی هایتی به‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ڕا گه‌یه‌نرا. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌کان چاوه‌ڕی ده‌کرێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا نیو ملیۆن که‌س له‌ هایتی توشی په‌تای کۆلێرا ببن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".