ئابووری سوید له‌ قه‌یران ده‌رچووه‌

باری ئابووری سوید له‌ دوای قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌دایه‌. له‌ماوه‌ی چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌می به‌رهه‌می نه‌ته‌ته‌وه‌یی سوید (BNP) به‌ له‌سه‌دا 6،9 زیادی کردووه‌، ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی ڕابورودووا.  به‌و پێیه‌ باری ئابووری سوید ئێستا هاتۆته‌وه‌ هه‌مان ئاستی ئابووری پێش قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌.  

ئاننیکا وینست به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی بانقی نوردییا ده‌ڵێت، ئابووری سوید له‌ گه‌شه‌یه‌کی به‌رفراواندایه‌ و زۆربه‌ی که‌رته‌ ئابوورییه‌کان هانی ئه‌م گه‌شه‌یه‌یان داوه‌. ڤینست ده‌ڵیت گرنگه‌ ئا له‌م کاته‌دا بواری سه‌رمایه‌گوزاری به‌هیزتر بکه‌ین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".