سۆسیالدیموکراته‌کان له‌گه‌ڵ حوکوومه‌ت له‌ سه‌ر پرسی به‌ڵگه‌ پێک هاتن

حوکوومه‌ت و سۆسیالدیموکراته‌کان له‌سه‌ر پرسی داهاتووی سیستێمی به‌ڵگه‌نامه‌ی فێرگاکان پێک هاتن.  به‌ پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ یاخود نمره‌ی (A,C,E) ده‌بێت فێرخواز مه‌رجه‌کانی فێربوونی چه‌ند زانیارییه‌کی پێوست پڕ بکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌و سیستێمی به‌ڵگه‌نامه‌ نوێیه‌ی که‌ له‌ (A-F) ده‌ست پێ ده‌کات.  و به‌ڵگه‌ی (F) خراپترین ئاستی فێربوونه‌ واتا فێرخوازه‌که‌ ده‌رنه‌چووه‌.

 هه‌روه‌ها مامۆستایان ده‌بێت ڕێنماییه‌کی ڕوون و باشیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی فێرخواز بۆ دیاری کردنی به‌ڵگه‌ی (B,D) که‌ مه‌رجه‌کانی دیاریکردنی روون و پێشوه‌خت داڕێژراو نین.

ئه‌م سیستێمه‌ نوێیه‌ له‌و پێشنیازه‌ جیاوازه‌ که‌ ‌پێشتر هاوپه‌یمانی سه‌وزوسوور له‌سه‌ر پێک هاتبوون که‌ داوایان ده‌کرد بۆ دیاریکردنی هه‌موو نمره‌یه‌ک یاخود به‌ڵگه‌یه‌کی فێربوون ده‌بێت مه‌رجی دیاریکراو هه‌بن. به‌ڵام ئێستا سۆسیالدیموکراته‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌که‌ی حوکوومه‌ت پێک هاتووه‌. به‌ڕای وته‌بێژیی سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ وه‌زاره‌تی فیرگاکانه‌وه‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ بۆ گه‌شه‌ی سیستێمی فێرگاکان گرنگه‌.

سه‌ندیکای مامۆستایانیش پێشوازی له‌م سیستێمه‌ نوێیه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ڕای ئه‌وان شێوازیکی گه‌شه‌داری وایه‌ که‌ پێویست ناکات زوو زوو گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".