جه‌ژنه‌کانی یول و سه‌ری ساڵ خه‌ڵکی ده‌خه‌نه‌ داوی قه‌رزه‌وه‌

له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ساڵ و له‌دایکبوونی مه‌سیحدا واتا  یول ،وه‌ک باو سالانه‌ کڕینی دیاری بۆ دۆست و خۆشه‌ویستان ده‌ست پی ده‌کات. ئا له‌م کاته‌دا ده‌ستگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌تی کرونوفوگده‌ن هۆشیاری ده‌داته‌ هاووڵاتیان که‌ ده‌ست پێوه ‌بگرن و نه‌که‌ونه‌ داوی قه‌رزه‌وه‌ و به‌پێی توانای دارایی خۆیان پاره‌ له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌رف بکه‌ن. ئه‌م هۆشدارییه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ وه‌رگرتنی قه‌رز له‌ هه‌ندێک له‌ بانقه‌کاندا ئاسانه‌ و پێویست به‌ هیچ جۆره‌ زه‌مانه‌تێک ناکات. به‌پێی ده‌ستگه‌ی ئاماری ئێس سی بێ ، ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا 174 ملیارد کرۆن له‌و جۆره‌ قه‌رزه‌ ناسراو به‌  بلانکولۆن کراوه‌.

ئینستیتیوتی به‌دواداچوونی بازرگانیش چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ دیاری کڕینی ئه‌مساڵی هاوڵاتیان له‌ جه‌ژنی یوولدا خۆ بگه‌یه‌نێته‌ نزیکه‌ی 65 ملیارد کرۆن واتا هه‌ر هاوڵاتییه‌کی سویدی به‌ بڕی نزیکه‌ی 7 هه‌زار کرۆن له‌م جه‌ژنه‌دا دیاری ده‌کڕن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".