پۆلیس به‌فریای ژنه‌که‌ نه‌که‌وتن تا کوژرا

ئه‌و ژنه‌ی که‌ دوێنێ له‌ هیوسکڤارنا له‌ هه‌رێمی سمۆلاند له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا به‌چه‌قۆ کوژرا ڕۆژی پێشتر ئاگاداری دابووه‌ پۆلیس که‌ مێرده‌ کۆنه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و پارێزه‌ره‌گشتییه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کاری کردبوو به‌ پێویستی نه‌زانی بوو پۆلیس بچێت به‌ده‌نگ ژنه‌که‌وه‌. به‌ڵکه‌ بارودۆخه‌که‌ی وا هه‌ڵسه‌نگاندبوو که‌ پۆلیس ڕۆژی دواتر واتا دووشه‌مه‌ بچن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستگیر کردنی پیاوه‌که‌. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس پێ ڕابگا پێش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ ژنه‌که‌ له‌لایه‌ن مێرده‌ کۆنه‌که‌یه‌وه‌ به‌چه‌قۆ کوژرا و ئێستا تاوانباره‌که‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".