فێرخوازان قه‌رزی خوێندنیان پێ نادرێته‌وه‌

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و فێرخوازانه‌ی له‌ کۆمڤوکس وانه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن ناتوانن خوێندنه‌که‌یان ته‌واو بکه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌یانخاته‌ به‌ر که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌رزی (csn) که‌ پاشان ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ ڕاپۆرتێکی نوێی ده‌ستگه‌ی قه‌رزی خوێندن سی ئێس ئێن نیشانی داوه‌. ڕێساکانی وه‌رگرتنی قه‌رزی خوێندن له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی ئه‌م گروپه‌ی کۆمه‌ڵدا نه‌گونجێنراو، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستگه‌ی سی ئێس ئێن داوای ‌کردووه‌ که‌ رێساکان وا بگونجێنرێت که‌ ژماره‌ی ئه‌و هه‌فتانه‌ی فێرخواز مافی خوێندن و وه‌رگرتنی قه‌رزی هه‌یه‌ زیاد بکرێت و ئه‌و به‌شه‌ پاره‌یه‌ی که‌ بۆ خوێندنه‌که‌ وه‌ری ده‌گرن کۆمه‌که واتا بیدراگه‌،‌ زیاد بکرێت.

 قه‌رزی سی ئێس ئێن به‌شێکی قه‌رزه‌ که‌ ده‌بێت فێرخواز له‌گه‌ڵ بڕه‌ سوودێکدا مانگانه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ و به‌شێکیشی کۆمه‌که‌.

جێی باسه‌ ساڵی پار 24 هه‌زار که‌س خوێندی قۆناغی سه‌ره‌تاییان له‌ کۆمڤوکس واتا خوێندنگای گه‌وره‌ساڵان خوێندوه‌، له‌ سه‌دا 75ی ئه‌و فێرخوازانه‌ش که‌سانی بیانی و په‌نابه‌ر بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".