پیسبوونی ئاوی ئیۆسته‌رشوند تاوانه‌ دژ به‌ ژینگه‌

به‌کتریایه‌کی مشه‌خۆر به‌ناوی کریپتۆسپۆریدیۆم له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ (Storsjön) له‌ هه‌رێمی یامتلاند دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م به‌کتریایه‌یه‌  که‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی نه‌خۆشی سکچونی له‌ ناو هاووڵاتیانی کۆمۆنی ئیۆسته‌رشوند بڵاوکردۆته‌وه‌. ئه‌و به‌کتریایه‌ له‌ ڕێی ده‌ستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ستورخیۆوه‌ بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی گشتی بڵاو بۆته‌وه‌ و تا ئێستا نه‌زانراوه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌کتریایه‌ هۆکاره‌که‌ی چییه‌. به‌ڵام گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی گوێپێنه‌دانه‌وه‌ ئاوی ئاوه‌ڕۆ و پاشماوه‌ تێکه‌ڵ به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ کرا بێت، پارێزگاری گشتی تایبه‌ت به‌ پرسی ژینگه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ تاوانی دژ به‌ ژینگه‌. بۆ دڵنیا بوون پۆلیس له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دان و له‌ به‌رپرسانی ئه‌م کاره‌ ده‌گه‌ڕێن.

به‌ پێێ ئینستیتیوتی به‌رگرتن له‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئیۆسته‌رشوند گه‌وره‌ترین ڕووداوی له‌و جۆره‌یه‌ له‌ مێژووی سویددا که‌ سیستێمی پاڵاوتنی ئاوی وا سازکراوه‌ که‌ به‌ر له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌کتریا و ڤیروس ده‌گرێت. هه‌ر له‌م ڕووداوه‌وه‌ مه‌رجه‌کان له‌سه‌ر ته‌کنیکی پاڵاوتنی ئاو تونتر ده‌بنه‌وه‌.ماتس باریمارک له‌ ده‌ستگه‌ی ئاوی سویدییه‌وه‌ جه‌خت له‌م خا‌ڵه‌ ده‌کاته‌وه‌.

 جێی باسه‌ دانیشتوانی ئیۆسته‌رشوند تا ئێستا بۆ به‌رگرتن له‌ توشهاتن به‌ نه‌خۆشی سکچون له‌ هۆشداری کوڵاندی ئاودان پێش به‌کارهێنانی و نزیکه‌ی 9 هه‌زار که‌سیان توشی سکچونێک بوون که‌ نزیکه‌ی چوار هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".