وێنە: کتێبخانەی کوردی

چاوخشاندنێکی خێرا بە دیرۆکی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵمدا

سێزدە ساڵ کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم
6:41 min

نزیکەی سێزدە ساڵ و مانگێک لەوە پێش بوو کە یەکەمین کتێبخانەی کوردی لە دەرەوەی وڵات لە ڕێورەسمێکی بەربڵاودا و لە لایەن وەزیری فەرهەنگیی ئەو کاتی سوید خاتوو ماریتا ئوفسکووگ لە حیزبی سوسیالدیموکرات لە دورگەی خێپس هوڵمن لە ناوەندی ستۆکهۆڵم کرایەوە. ئولفسکووگ لە ئاخافتنی خۆیدا باسی لە گرنگیی پاراستنی کولتوور و زمان بۆ نەتەوەکان کرد و ئەم ڕۆژەشی بە ڕۆژێکی زۆر گرنگ بۆ فەرهەنگ و زمانی کوردی، هەروەها بۆ سوید و کوردستان نرخاند. 

پێنج ساڵ لەو ڕۆژە تێپەڕی و کتێبخانەی کوردی گەلێ هەنگاوی هەڵێناویەوە، بۆ نموونە پۆلینکردنی زیاتر لە پێنج هەزار کتێب و بەڵگەی مێژوویی لە سەر ماڵپەڕی دامەزراوەکە. خوالێخۆشبوو نەدیم داغدەڤیرەن دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی ئەم کتێبخانەیە هەشت ساڵ لەوە پێش:

یەکێکی‌تر لەو پرۆژانەی کتێبخانەی کوردی بە تەمای ئەنجامدانی بوو،بەدیجیتاڵکردنی گشت ئەو کتێب و بەڵگانە بوون. پرۆژەکە بەو ساناییەی نەدیم داغدەڤیرەن هەشت ساڵ لەوە پێش بۆ زایەڵەی باس دەکرد نەچووە پێشێ.

چی وای پێ نەچوو کە سەرۆکی کتێبخانەی کوردی تاوانبار کرا بەوەی پارەی خواردووە و پرۆژەی کەسانی دیکەی لە ناو سوید و دەرەوەی وڵات بە ناوی خۆی تۆمار کردووە. ئەم تاوانانە هەرگیز لە سەر نەدیم داغدەڤیرەن نەسەلمێنران و دادگەی ستۆکهۆڵم پاش چەند دانیشتن بە بێ تاوانی زانی. 

هەرچەند کتێبخانەی کوردی دەرفەتی باشی هەبوو بۆ ئەوەی خۆی بە کوردەکانی سوید بناسێنێ بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو. نەدیم داغدەڤیرەن خۆی دانی بەو کەمکارییەدا دەنا.

 بەڵام کتێبخانەی کوردی لە دەرەوەی کۆمەڵگای کوردیدا زیاتر خۆی ناساند. توێژەران و کوردناسانی سویدی و بیانی گەلێ جار دەبوونە میوانی ئەم کتێبخانەیە. ڕەنگە کۆبوونەوەی هەزاران کتێب و بەڵگەی مێژوویی لە سەر کوردان بە نزیکەی سی زمان لە شوێنێک، یەکێ لە هۆیەکانی ئەم سەرلێدانە بووبێت. هەروەها تاکانەبوونی لە خاوەنێتیی دەیان کتێبی دەسنووسی مێژوویی.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".