غه‌یره‌ ئه‌ورووپی دره‌نگتر کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت

که‌سانی غه‌یره‌بیانی زیاتر له‌ که‌سانی تر ده‌بنه‌ قوربانی قه‌یرانی ئابووری، هه‌رچه‌نده‌ بێکاری هه‌موو گروپه‌کانی کۆمه‌ڵی گرتۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌ زانکۆی (Linneuniversitet) له‌ ڤێکخیۆ که‌سانی بیانی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ دوای ساڵانی هه‌شتاوه‌ وه‌ک په‌نابه‌ری بیانی هاتوون بواری کاروه‌رگرتنیان سه‌خته‌ بووه‌. 

- به‌تایبه‌ت له‌ کاتی قه‌یرانی ئابووریدا که‌ بواری کار که‌م ده‌بێته‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ زیاتر بۆ ئه‌و که‌سانه‌ نا له‌بار ده‌بێت که‌ تازه‌ هاتوونه‌ته‌ بازاڕی کاره‌وه‌ یاخود به‌ نیازن کار وه‌ربگرن. یان ئێکباری پرۆفێسۆری بواری ئابووری نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ زانکۆی لینێ له‌ ڤێکخیۆ که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیاندا گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌ که‌سانی بیانی  له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و‌رووپاوه‌ زیاد له‌ گروپه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ ده‌بنه‌ قوربانی بێکاری.  

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا له‌سه‌دا 68 ی که‌سانی به‌ره‌گه‌ز بیانی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌رووپاوه‌ هاتوون کاریان هه‌بووه‌ ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌ له‌سه‌دا 74 یان کاریان هه‌بوو. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ بواری کار وه‌رگرتن بۆ که‌سانی ناسویدی که‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه‌ هاتوون له‌ که‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز سویدی به‌ له‌سه‌دا دوو باشتر بووه‌ ، له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا.

 یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دواییدا ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتانی غه‌یره‌ ئه‌ورووپییه‌وه‌ بۆ سوید زیادی کردووه‌ و به‌تایبه‌ت بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی و سۆماڵی سه‌خت بووه‌ بێنه‌ بازاڕی کاره‌وه‌. ئاخر په‌نابه‌رانی غه‌یره‌ ئه‌ورووپی به‌هۆکاری سیاسی و ئینسانییه‌وه‌ ڕوویان کردۆته‌ سوید له‌ کاتێکدا په‌نابردنی هاوڵاتییانی ئه‌وروپیی بۆ سوید بۆ کار کردن بووه‌. به‌ڕای پرۆفێسۆر یان ئێکلباری.

به‌ڵێ بێکاریش بۆ ماوه‌یه‌، به‌ڕای ئێکباری ئه‌و بیانییانه‌ی له‌ نێوان ساڵانی 50 و حه‌فتاکاندا هاتوون مناڵه‌کانیشیان ئاسانتر کاریان وه‌رگرتووه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌و بیانییانه‌ی له‌ ساڵانی هه‌شتاکاندا هاتوون بواری کارکردناین وا بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ و مناڵه‌کانیشیان ئێستا بواری هاتنه‌ بازاڕی کاریان به‌رته‌سک تر بۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ که‌ 1 ی دێسه‌مبه‌ره‌ به‌ پێێ یاسایه‌کی نوێ و بۆ زووتر هاتنه‌ سه‌رکاری بیانییان کاردۆزگه‌کان به‌رپرسێتی ناساندی تازه‌بیانیانیان له‌بری کۆمۆنه‌کان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شان.  به‌ڕای یان ئێکباری ئه‌مه‌ گۆڕانکارییه‌کی باشه‌ و گه‌ر کاردۆزگه‌ بتوانن ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ی بێکاری بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووشیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. به‌ڵام به‌ڕای ئێکباری بۆ به‌رگرتن له‌ دیارده‌ی بێکاری بیانیان به‌تایبه‌ت ئه‌و بیانیانه‌ی له‌ وڵاتانی غه‌یره‌ ئه‌ورووپییه‌وه‌ هاتوون کاری زیاتر پێویسته‌ و کاردۆزگه‌ ناتوانێت به‌ ته‌نها ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ کاری بۆ بکرێت بۆ نموونه‌ ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌ڵاواردن له‌ بازاڕی کاردا بگیرێت که‌ زیاتر ڕووبه‌ڕووی که‌سانی غه‌یره‌ ئه‌ورووپی ده‌بێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".