ڕێکخستنە لۆبیکارەکان، ڕێ بە نوێنەرانی پەرلەمانی سوید نیشان دەدەن

١٥٦ کەس لەو ٣٤٩ نوێنەرەی پەرلەمانی سوید، ناوی خۆیان لە ژێر پێشنیازنامەی وا نووسیوە کە هەموو یا بەشێکی لە پێشنیازنامەکانی ساڵی ڕابردوو کۆپی کراونەتەوە. ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر لە بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات کە نوێنەرانی پەرلەمان چۆن لە لایەن ڕێکخراوە لۆبیکارەکان پارتییە جۆراوجۆرەکانەوە بەکار دەهێنرێن بێ ئەوەی دەنگدەرانیان پێی بزانن.

تۆمی موێللر پرۆفیسۆری زانکۆی ستۆکهۆڵم دەڵێ هیچ پەرلەمانێکی دیکەی دنیا بە قەد ئەوەی سوید دەرفەتی بەرفرەوانی داهێنانی بۆ ڕێکخراوە لۆبیکارەکان نەرەخساندووە. زنجیرە ڕێکخستن و دامەزراوەیەک وەک کڵێسەی سوید، یەکێتیی بەشکۆکان، فرۆشگەی پاوانی ئاڵکۆڵی سیستمبولاگێت، یا ڕێکخسستنی یارمەتیدەری منداڵان مایبلوممان، ئەوانە خۆیان حەزیان کردووە کە پێشنیازەکانیان کەم تا زۆر لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە کۆپی بکرێ و ببێتە پێشنیازنامەی یاسایی.

ڕۆژنامەی داگێنز نیهێتر سەرجەم لە ٣١٩٨ پێشنیازنامەی ڕوانیوە. ١١٧ دانەیان بە تەواوی یا بەشێکی لە دەقە ئەسڵییەکەی ئەم ڕێکخراوانەوە کۆپی کراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".