wêne: Johan Nilsson/Scanpix

کابرای ناودێر بە "ئاگرکەرەوەی دەمەوبەیان" دەردەست کرا

بەدوای ئەو سێ ڕووداوە ئاگرکرانەوەیەی شەوی ڕابردوو لە باژاری ئیستاد هەڵکەوتوو لە باشووری پارێزگای سکۆنێ، پۆلیس کەسێکی دەست بەسەر کرد کە نازناوی "ئاگرکەرەوەی دەمەوبەیان"ی بەسەردا بڕاوە. تاوانی ئەو کەسە، ئاگرکردنەوەی بەئەنقەست بەمەبەستی کوشتنە و بەڵگەی بەهێزیش بۆ سەلماندنی ئەم تاوانەی لە سەر هەیە.

پاش ئاگرکەوتنەوەکە ٣٧ کەس لەو بینا ئاپارتمانییەی گڕی تێبەردرابوو ڕزگار کران و کەس زیانی پێنەگەیشت. چی وای پێ نەچوو کە دوو بینای تریش هەر لەم شارە ئاگر تێبەردران.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".