wêne: Johan Nilsson/Scanpix

بەفر و باهۆز گرفتی گەورەی هاتوچۆی لە پارێزگەی سکۆنێ ناوەتەوە

ئەمڕۆ هاتوچۆی گەلێ ئوتوبوسی فێرگە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سکۆنێ ڕاگیرا. بۆ نموونە لە سیمریس هامن، ئیستاد، تۆمێ لیللا و سکوروپ. گەلێ ڕووداوی ئوتومبێل قەوماون کە خەساری جیددیان بە کەس نەگەیاند. گەردەلوولی بەهێزیش هاتوچۆی بەسەر پردی ئۆرێسونددا سنووردار کرد.

موسافیران لە فڕۆکەخانەی مالموێ، سەفەرەکانیان وەدوا کەوت. هەرچەند فڕۆکەکان دەتوانن بنیشن و بفڕن بەڵام هێڵگەلی پەرواز دەسبەجێ پاش بەفرماشتن پڕ دەبنەوە.

بەفری زۆر و باهۆزی بەهێز گرفتی زۆری بۆ هاتوچۆی قەتار و ئوتوبوسیش ناوەتەوە. بەجۆرێک کە لە ئیستاد، گەلێ قیتار بەتەواوی وەستاون و بەجێگەی ئوتوبوس دانراوە، بەڵام دیارە لەو هەوایەدا هاتوچۆی سەرجادەکانیش سەرئێشە‌ی کەم نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".